خوێندکارێکی زانکۆی سلێمانی بە رووداوی ھاتووچۆ گیانی لەدەستدا

لڤین:
بەیانی ئەمڕۆ کچە خوێندکارێکی زانکۆی سلێمانی لە کاتی چوون بۆ زانکۆ ئۆتۆمبێل لێی دەدات و بە ھۆیەوە گیان لەدەست دەدات.
بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ خوێندکارێکی زانکۆی سلێمانی بەناوی (پ. م) کە تەمەنی 18 ساڵە، لە کاتی چوونی بۆ زانکۆ لەسەر رێگەی قلیاسان ئۆتۆمبێلێک خۆی لێداوە و گیانی لەدەستدا.
ئەو کچە خوێندکاری قۆناغی یەکەمی بەشی بایۆلحژی کۆلێژی زانست بووە تەرمەکەشی ڕادەستی  پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button