نرخی نەوت گەورەترین دابەزینی لەم ساڵدا تۆمارکرد

لڤین:
نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینێکی بەرچاوی تۆمارکرد، بەشێوەیەک بەرمیلێک لە ئێستادا بە نزیکەی ١١٣ دۆلارە.
بەیانی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ١١٢ دۆلار و ٩٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ھاوکات نەوتی ئەمریکیش دابەزینی بەرچاوی تۆمار کرد و گەیشتە، ١٠٩ دۆلار و ٦٠ سەنت.
ھۆکاری ئەو دابەزینە خێرایەی نرخی نەوەت دەگەڕێتەوە بۆ لێدوانی بەرپرسانی ئیمارات کە وتبوویان دەتوانن بەرھەمھێنانی نەوت زیاد بکەن.
نرخی نەوت لە هەفتەی ڕابردووەوە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، نەوتی برێنت گەیشتە ١٣٢ دۆلار. ھۆکارەکەشی بۆ ئاڵۆزی نێوان ئۆکراینا و روسیا دەگەڕێتەوە کە کاری گەری لەسەر ھەموو جیھان ھەبووە