تا ئێستا موچەی فەرمانبەرانی تەندروستی سلێمانی دابەش نەکراوە

لڤین:
لە سلێمانی بەهۆی نەبوونی پارەوە لە بانکەکان هێشتا موچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستی دابەش نەکراوە.
لە بانکەکانی سلێمانی پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی تەندروستی نییە و بەو هۆیەوە موچەی فەرمانبەرانی ئەو وەزارەتە تا ئێستا دابەش نەکراوە.
فەرمانبەرانی بانک ئەمڕۆ بەیانی بە لیژنەکانی وەرگرتی موچەی فەرمنبەرانی تەندروستیان پارەی پێویست لەبەردەستدا نییە بۆ پێدانی موچەی فەرمانبەران دەبێت چاوەری بکەن بەڵکو پارە بگات و موچەکانیان پێ بدەن
بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی بڵاویکردۆتەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٠ی ئازار مووچەی مانگی شوباتی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت.