بەرزان شێخ محەمەد: دۆخی سلێمانی بە ئەنقەست وایلێکراوە

لڤین:
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، ئەو دۆخەی لە سلێمانی ھەیە بە ئەنقەست وایلێکراوە و پەیوەندی بە بابەتە سیاسیەکانەوە ھەیە.
بەرزان شێخ محەمەد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە دیدارێکدا بە دەنگی ئەمریکای وت: پێشبینی دەکەم ئەوەی پێی دەڵێن سوتەمەنی لە هەرێمی کوردستاندا ڕۆژ لەدوای ڕۆژ نرخەکەی بەرزتر دەبێتەوە، ھحکاری سەرەکیش ئەوەیە هەرێمی کوردستان تائێستا نەیتوانیووە بڕی پێویستی موشتەقاتی نەوتی خاو کە بەنزین و نەوتی سپی و گازوایلە بۆ ناوخۆی هەرێم دابین بکات، لەبەرئەوە پشتی بە دەرەوەی هەرێم بەستووە.
دەشڵێت: حکومەتێکە بەرنامەی نییە و بیر لە هاوڵاتیانی خۆی ناکاتەوە ئەمانە کەمتەرخەمی حکومەتە، دوو حاڵەتە بابەتێکیان تەکنیکیە کە ئەویش لە دەسەڵاتی حکومەتدا هەیە دەیتوانی لەبری ئەو هەموو باڵەخانەیەی لە سلێمانیدا ئێستا هەیە و تەواو نەکراوە کە ملیۆنان دۆلاری تێچووە هانی وەبەرهێنانی بدایە پاڵاوگەی پێویست لەم ناوچەیەدا بکرێتەوە.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتیشی، “وەزارەتێک هەیە پێی دەڵێن وەزارەتی سامانە سروشتیەکان هیچ مەلەفێکی ئەم وەزارەتە دیار نییە ئەوەتا نەوت گەیشتۆتە ئاستێکی باڵا ڕۆژانە حکومەتی هەرێمی کوردستان نەوت دەفرۆشێت لە هەندێک کێڵگە ڕێککەوتنی هەیە لەگەڵ کۆمپانیا ، وەکو سەرۆکی حکومەت دەڵێت 41% مان بۆ دەمێنێتەوە، بەڵام کێڵگەی خورمەڵە کێڵگەیەکی کۆنە هیچ پێویستیەکی بە دۆزینەوە و بە دەرهێنان نییە، کۆمپانیای کار دەیبات بەڕێوە، ئەوەی من زانیاریم هەبێت لە مانگی پێشوودا نزیکەی بایی 352 ملیۆن دۆلار نەوتی فرۆشتووە، بەڵام هەموو داهاتی نەوت کە هاتۆتەوە بۆ وەزارەتی دارایی 350 ملیۆن دینار بووە”.
بەرزان شێخ محەمەد راشیگەیاند  “ئەم دۆخەی لە سلێمانیە بەدڵنیاییەوە بە ئەنقەستە چونکە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو پارە نەوتەی کە دەیفرۆشێت، بێجگە لە غاز هەر بەو پارەیە دەتوانێت زۆر بەباشی مووچەش بدات و خزمەتگوزاریەکانیشی پێبکات بەڵام کە ناکرێت ئەوە بابەتێکی سیاسیە، وەکو دەزانرێت پرسی سەرۆک کۆمار هەیە لە بەغداد و جۆرەها پرسی تر هەیە و باجەکەشی هاوڵاتی ئاسایی دەیدات”.


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button