ئۆکرانیا: ڕوسیا بۆردومانی نەخۆشخانەیەکی منداڵانی کردووە

لڤین:

ئۆکرانیا ڕۆژی چوارشەممە ڕوسیای تۆمەتبارکرد بە بۆردومانکردنی نەخۆشخانەیەکی منداڵان لەبەندەری گەمارۆدراوی ماریوپول لە کاتێکدا ڕێکەوتنێکی ئاگربەست لە ئارادایە بۆئەوەی ئەو هاوڵاتیانەی لەو شارەدا گیریان خواردووە شارەکە بەجێبهێڵن.

هەروەها لە زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا دەنوسێت ” هێزەکانی ڕوسیا بۆردومانێکی ڕاستەوخۆی نەخۆشخانەی لە دایکبوونیان کردووە و خەڵک و منداڵەکان لە ژێر خۆڵ و خاشاکی بۆردومانەکەدان.”

پێشتر ڕوسیا ڕایگەیاند:” بۆردومان و هێرشەکان ڕادەگرێت بۆ ڕێگەدان بە هەزاران هاوڵاتی مەدەنی بۆ ئەوەی لە شاری ماریۆپۆل و شارە گەمارۆدراوەکانی دیکە هەڵبێن. بەڵام ئەنجومەنی شارەکە دەڵێن نەخۆشخانەکە چەند جارێک بۆردومان کراوە.”

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button