41 پەرلەمانتار داوای بانگهێشتی وەزیری دارایی دەکەن بۆ پەرلەمان

لڤین:
تایبەت بە گرانبوونی نرخی خۆراک و کاڵاکان لەبازاڕەکانی هەرێم ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان داوا دەکەن وەزیری دارایی و ئابووری بانگهێشتی پەرلەمان بکرێت.
بەگوێرەی نوسراوێک، کە واژۆی 41 پەرلەمانتاری لەسەرە، تیایدا هاتووە، داوا دەکەین بەرزبوونەوەی نرخی شمەک و خۆراک لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بکرێتە بەرنامەی کاری گفتوگۆی هەفتانەی پەرلەمانی کوردستان و گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان.
ئەو پەرلەمانتارانە داواش دەکەن، لە کۆبوونەوەکەدا ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم بانگێشت بکرێت و چارەسەر بۆ ئەو کێشەیە بدۆزرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button