بە هۆی ئەوەی خۆی وەک بەرپرسێک لە ئەنجومەنی دادوەری ناساندبوو 10 ساڵ زیندانی دەکرێت

لڤین:
دادگای تاوانەکانی کەرخ سزای 10ساڵ زیندانیکردنی بەسەر کەسێکدا سەپاند کە خۆی وەک بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ناساندبوو.
راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردوەتەوە، دادگای تاوانەکانی کەرخ سزای زیندانی بۆ ماوەی 10ساڵ بەسەر تاوانبارێکدا سەپاندووە کە خۆی وەک بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ناساندووە و خەڵکی هەڵخەڵەتاندووە.
ئەنجومەنەکە ئاشکراشیکردووە، تۆمەتبارەکە بە خەڵکی راگەیاندووە لەبەرامبەر بڕێک پارەدا کارئاسانیان لە دامەزراوە حکومیەکاندا بۆ دەکات.