وەزارەتی داد: لە ساڵی 2016وە 7٪ ژمارەی فەرمانبەرانمان کەمی کردووە

لڤین:
وەزارەتی دادی حکومەتی هەریم ڕایگەیاند لە بە ڕیژەی 7٪ ژمارەی فەرمانبەرەکانیان لە ساڵی 2016وە کەمی کردووە و تەنها لە یەک ساڵیشدا62 فەرمانبەر کەمی کردووە. 
وەزارەتی دادی حکومەتی هەریمی وکردستان ڕایگەیاند، بەراورد بە ساڵی 2020 ژمارەی فەرمانبەرانی وەزارەتی داد، لە ساڵی 2021، داکەمیکردووە و دەڵێت: بەپێی راپۆرتی داتاو ئاماری کاروچالاکییەکانی وەزارەتی داد لە ساڵی 2021دا، هۆکاری کەمبوونەوەکە زیاتر بەهۆی خانەنشین بوونی فەرمانبەرانەوەیە.
وەزارەتەکە ڕوونیکردووەتەوە ژمارەی فەرمانبەرانی وەزارەت بریتییە لە (4418) فەرمانبەر، بەراورد بە ساڵی 2020، (62) فەرمانبەر کەمیکردوە کە بە رێژەی سەدی دەکاتە (1.4%)، هەروەها بەراورد بە ساڵی 2016 ، (252) فەرمانبەر کەمیکردوە، کە بەڕێژەی سەدی نزیکەی دەکاتە (7٪) .

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button