نرخی نەوت لەجیھاندا گەیشتە نزیکەی ١٣٠ دۆلار

لڤین:

نرخی نەوت بەرزترین ئاستی خۆی تۆمار کرد و بەرمیلێک نەوتی برینت گەیشتە نیکەی ١٣٠ دۆلار و نەوتی ئەمریکیش ١٢٥ دۆلاری تێپەڕکرد.

بە گوێرەی دواین مامەڵەکانی بازاڕی نەوت لە جیهاندا بەیانی ئەمڕۆ بەهای یەک بەرمیل نەوتی برینت گەیشتە ١٢٩ دۆلار و ٢٠سەنت و نەوتی ئەمریکیش گەیشتە ١٢٥دۆلار و ٥٠سەنت.

بەگوێرەی شیکەرەوەکانی بازاری نەوت یەدەگی ستراتیژیی نەوتی ئەمریکا دابەزیوە بۆ کەمترین ئاستی خۆی لە ٢٠ساڵی رابردوودا.
لەلایەکی دیکەوە وڵاتانی ئۆپیک لەگەڵ شڵەژانی بازاڕەکانی سوتەمەنی بڕیاریاندا ئەم مانگە ٤٠٠ ھەزار بەرمیل زیاتر نەوت ھەناردە بکەن.
بەردەوامی شەڕی روسیا و ئۆکراینا ھۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنیە لە جیھاندا کە قسە لەسەر ئەوە دەکرێت سزای وڵاتان بواری سوتەمەنی روسیاش بکاتە ئامانج..

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button