وەزارەتی بازرگانی عێراق لە بارەی گرانبونی زەیت و ئارد رونکردنەوە دەدات

لڤین:

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند، هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی خواردن شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا و زۆربوونی خواستە لەسەر خواردن .

محەمەد حەنون،  ڕایگەیاند، “هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی شتومەک شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا و سزاکانی سەر ڕووسیا و وەستانی کارکرکردنە لە ئۆکرانیا، هەروەها ترسی جیهان لە شەڕێکی ماوە درێژ.”

ئاماژەی بەوەشکرد “وڵاتانی جیهان نرخی خواردنیان بەرزکردووەتەوە و ئەوەش ڕەنگدانەوەی هەیە لەسەر وڵاتانی بەکاربەری وەک عێراق.”

باسی لەوەشکردووە، “بەتایبەت بەرزبوونەوەی نرخی زەیت و دانەوێڵە و ئارد بەهۆی زیادبوونی خواست و کەمبوونەوەی بەرهەمەکانە لە بازاڕدا.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button