وەزیری کارەبا: داھاتی کارەبا %90ی بۆ بودجە بەکاردێت

لڤین؛

وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند داهاتی وەزارەتی کارەبا تەنها 10% ی بۆ ئەوانە و ئەوی تری دەچێت بۆ بابەتی بودجە چونکە ئەولەویەتی کابینەی 9 دابینکردنی موچەی موچەخۆرانە لەو 10% یەش،8% بۆ پرۆژەکانە و 2% بۆ حەوافزی عەداد ئەوانەی دەچن داهات کۆدەکەنەوە.

کەمال محەمەد وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا  وتی “کێشەکانی کارەبا ئەوە چەندین ساڵە لە وەرزی زستان خواست لەسەر کارەبا زیاد دەبێت، ئەمساڵ دابین کردنی گازی کیرۆسین و ئەوانە نەبووە، هەروەها بەشداربووانی کارەبا ساڵانە لە 80 بۆ 90 هەزار  زیاد دەکات، ئەو سوتەمەنیەی ئێمە پشتی پێدەبەستین بڕێکی زیاتر غازە کە نزیکەی 450 پێ سێ جا، ئەو بڕەش جێگیرە نزیکەی سێ هەزار و پێنج سەد بۆ سێ هەزار و پێنج سەد مێگا وات بەرهەم دێنین، خواست لەسەر کارەبا لە زستاندا دەگاتە نزیکەی 6500 مێگا وات، ئەگەر ئێمە باسی مانگی 12 بکەین یان مانگی 2 بکەین تەنها 12 کاتژمێر و 20 خولەک کارەبامان دابوو، ئەوە بارودۆخی کارەبایە بەڵام ئێستا لەم چەند هەفتەیە نزیکەی 13-16 کاتژمێر کارەبا دەدەین. ”

روونیکردەوە “ئێمە ژێرخانێکمان هەیە کە 6700 مێگاواتە، ئەگەر ئەمڕۆ سوتەمەنی هەبێت ئەو بۆ وێستگانەی ئێستا هەن دەتوانین 6700 مێگاوات کارەبا بەرهەم بهێنین بەڵام ئەو غازەی هەمانە 450 پێ سێ جایە ئەوە بەش ناکات ئێستا ئێمە 14-15 یەکە هەریەکەی 425 مێگاواتە وەستاون و کارناکەن لەبەر بابەتی سوتەمەنی. ”

کەمال محەمەد کرینی سوتەمەنی  “تێچووەیەکە لەسەرمان و ئێمە لە قەیرانێکداین چونکە ئەوە چەندین مانگە سولفەی هەرێمی کوردستان یان بودجەی هەرێم لە بەغداد جارێک دەینێرن و جارێک دەوەستێت ئەمە هۆکارێک بوو کە ئێمە لەڕووی ئابوریەوە ئەو توانایەمان نییە دیزل بکڕین و وێستگەکانی خۆمان بەگەڕ بخەین، بۆنموونە ئێستا وێستگەیەکی هەزار واتمان لە دهۆک هەیە بەڵام تەنها 50 مێگاوات ئیش پێدەکەین ئەوەش لەبەر بابەتی سوتەمەنی، وەکو ژێرخان هیچ کێشەمان نییە تەنها بابەتی سوتەمەنییە، وەک پلانی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان کە ساڵی داهاتوو لە مانگی چوار غاز زیاد دەبێت ئەو کاتە دەتوانین یەکەکانی خۆمان ئیش پێبکەین و دۆخی کارەبا بەرەو باشتر بچێت. ”

وەزیری کارەبای هەرێم داھاتی وەزارەتەکەی و چۆنیەتی خەرجکرشنی روونکردەوە  و وتی” داهاتی وەزارەتی کارەبا تەنها 10% ی بۆ ئێمەیە ئەوی تر دەچێت بۆ بابەتی بودجە چونکە ئەولەویەتی کابینەی 9 دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانە”.

ئاشکراشیکرد: لەو 10% یەش،8% بۆ پرۆژەکانە و 2% بۆ حەوافزی عەداد ئەوانەی دەچن داهات کۆدەکەنەوە، ئەوەی تر بۆ سوتانی وێستگە و گۆڕینی تۆڕەکانە و گەڕەکی تازە ئەوەش تەنها 8%، واتە ئێمە داهات ڕادەستی وەزارەتی دارایی دەکەین لە 2021 داهاتی ئێمە 586 ملیار دینار بووە لەوە 10% بەردەستمان بووە ئەوی تری هەمووی دەچێت بۆ وەزارەتی دارایی.

وتیشی: بەتێکڕا داهاتی مانگانەی وەزارەتی کارەبا، لەنێوان 45-50 ملیار دینارە چونکە داهاتی 2021 هەمووی 585 ملیار دینار بوو.

باسی لەوەشکرد لە ئێستادا پێنج جۆر هاوبەشمان هەیە ماڵان، بازرگانی، پیشەسازی،کشتوکاڵی و میری، 1.38 تریلیۆن دینار قەرزی ئێمە لای ئەو پێنج جۆرە هاوبەشانەیە، ئەوانەی میری 250 ملیار دینارە ئەوی تر نزیکە 1.1 لای هەر چوار جۆر هاوبەشانەی ترن. ”

سەبارەت بە پلانی وەزارەتی کارەبا بۆ وەرگرتنەوەی قەرزی کارەبا؟ کەمال محەمەد وەزیری کارەبای هەرێم وتی” ئێمە لە مانگی (11،12،1،2) 15% لێخۆشبوون بۆ ئەو هاوبەشانە هەبووە بۆ دانەوەی قەرزەکانیان بەڵام لە 1-3 ئەو لێخۆشبوونە ڕاگیرا چونکە بەڕاستی بەو شێوەیە استجابە-بەدەمەوەچوون نەبوو”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button