شاندێکی هەرێم بەم نزیکانە سەردانی بەغداد دەکەن

لڤین:

رابەر محەمەد بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵی و ڤێتێرنەری لە وەزارەتى کشتوکاڵى هەرێم رایگەیاند، شاندێکى وەزارەت بەم نزیکانە سەردانى بەغدا دەکەن بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کردنەوەی ڕێگای هەناردەکردنی پەلەوەر بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق و تاوتوێکردنی کێشە پەیوەندیدارەکان.

رابەر محەمەد بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵی و ڤێتێرنەری رایگەیاند، لە پێناو کەمکردنەوی نرخی عەلەف لەبازاڕەکان و پاڵپشتی و بەردەوامی خاوەن پڕۆژەکان، لەگەڵ لێژنەیەک لە ئەنجومەنی وەزیران کۆبونەتەوە و چەند بڕیارێکیان لە پێناو بەرژەوەندی و سوودی خاوەن پڕۆژە پەلەوەرییەکان پەسەندکردووە.

وتیشى لیژنەیەکی هاوبەش پێکهێنراوە بە هەماهەنگی نێوان وەزارەتمان و ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەم نزیکانە سەردانی بەغداد دەکەن، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کردنەوەی ڕێگای هەناردەکردنی پەلەوەر بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق و تاوتوێکردنی کێشە پەیوەندیدارەکان.

هەروەها بڕیاردرا کە لێخۆشبوونی گومرگی بۆ هاوردەکردنی پێکهاتەکانی عەلەف درێژەی پێبدرێ، لەگەڵ رێگەدان بە هاوردەکردنی گەنمی شکاو بۆ لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی بکرێت بەعەلەف.

لە کۆتایدا دەشڵێت، تەنها خاوەنی پڕۆژە پەلەوەریەکان دەتوانن عەلەف هاوردە بکەن ،بەپێی مۆلەت و توانای پڕۆژەکانیان و مەرج و رێکارە یاساییەکان ،وە بە پێی مەرج و رێنمایەکانی کەرەنتینەکانی کشتوکاڵی.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button