وەزارەتی دارایی لە ڕێگەی پڕۆژە یاسایەکەوە هاوکاری هەژاران دەکات

لڤین:
وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا پرۆژەیاسایەک پێشکەشی ئەنجوومەنی وەزیران دەکەن بۆ هاوکاریکردنی کەسانی هەژار لە عێراق.
وەزارەتی دارایی عێراق، لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە “دوای دانیشتنەکەی ئەنجوومەنی نوێنەران لە رۆژی دووشەممەی رابردوو، دکتۆر عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق پێشنیازێکی فەرمی پێشکەشی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران کرد، کە بریتییە لە پرۆژەیاسایەکی حکومەت بۆ هاوکاریکردنی کەسانی هەژار و کەمدەرامەت لەم قەیرانە داراییە جیهانییەی ئێستا”.
وەزارەتی دارایی عێراق راشیگەیاند، ئامانجی ئەو پرۆژەیاسایە هاوکاریکردنی کەسانی هەژارە لە کۆمەڵگەدا، و پڕۆژەکەس لە ڕیگەی ئەنجومەنی وەزیرانەوە ڕادەستی ئەنجومەنی نوینەران دەکرێت.
پڕۆژەکەی وەزارەتی دارایی دەرماڵەی چاودێریی کۆمەڵایەتی، دابینکردنی پارە بۆ باشترکردنی بەشەخۆراکی مانگانە و دابینکردنی پارە بۆ پاڵپشتیکردنی پرۆژەکانی گەنجان و زیادکردنی مووچەی خانەنشینی و کەسوکاری شەهیدان دەگرێتەخۆی. .