سێ هەزار خۆبەخشی ئەمریکی ئامادەن دژی رووسیا بجەنگن

لڤین:
ئاژانسی فەرمی هەواڵی ئۆکراینا رایگەیاند، 3 هەزار خۆبەخشی ئەمریکی ئامادەیی خۆیان بۆ هاتنە ریزی سوپای ئۆکرانیا لە دژی رووسیا دووپاتکردووەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاژانسەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، ئەو ژمارە زۆرەی خۆبەخشە ئەمریکییە کە ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ شەڕکردن دژی رووسیا، پێشتر لە سوپای ئەمریکا ئەرکیان لە عێراق، ئەفغانستان و چەندین وڵاتی دیکە بینیووە.
بە گوێرەی داتا بڵاوکراوەکانی ئۆکراینا ژمارەی ئەوانەی بە خۆبەخشانە لە ریزەکانی سوپای ئۆکراینا دژی رووسیا ئادەن بجەنگن گەیشتووەتە 15 هەزار کەس.