بایکۆتی دەوام بەھۆی دابەشنەکردنی موچە فراوانتر دەبێت

لڤین:

بەیانی ئەمڕۆ لە بەشێکی زۆری نوەندەکانی خوێندن و فەرمانگەکانی سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە مانگرتن و بایکۆتی دەوام دەستی پێکردەوە.

بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە جارێکی دیکە بە ھۆی پێنەدانی موچە لە وادەی خۆیدا بایکۆتی دەوام لە بەشێکی زۆری ناوەندەکانی خوێندن و فەرمانگەکانی حکومەت سنوری پارێزگاکانی سلێمانی وھەڵەبجە دەستیپێکردەوە.

لە بایکۆتی ئەمجارەدا جیاواز لە جارەکانی دیکە بە نوسراو فەرمانبەران و مامۆستایان پشتوانی و بەشداربونیان لە بایکۆت ڕادەگەیەنن.

ھاوکات ژمایەرەک قوتابخانە و ناوەندی خوێندن لە سنوری پارێزگای ھەولێریش بەشداری بایکۆتیان کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button