پەرلەمانی عێراق دووبارە دەرگای خۆکاندیدکردنی بۆ سەرۆک کۆماری کردەوە

لڤین:
پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا دووبارە دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بکرێتەوە.
له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا به ده‌نگی 203 په‌رله‌مانتار ده‌نگدرا له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی دووباره ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق و 62 په‌رله‌مانتاریش ده‌نگی نه‌دا، پاشان كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ڵگیرا.
بە گوێرەی بڕیارەکە سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان سێ رۆژ دیاریده‌كات بۆ خۆكاندیدكردن و پاشان واده‌ی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان دیاریده‌كرێت.
لە کۆبوونەوەکەدا کە فراکسیۆنی یەکێتی تیایدا ئامادە بوو، بەڵام دەنگی بە دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆ کاندیدکردنەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری نەدا.