روسیا بۆ ماوەیەکی کاتی شەری لە دوو شار ڕاگرت

لڤین:

وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا وەستانی شەڕی بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگەیاند کە مەبەستی کردنەوەی ڕێڕەوی سەلامەتە بۆ تێپەڕبوونی هاوڵاتیانی مەدەنی.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا  لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، کردە سەربازییەکانی ڕوسیا بەردەوام دەبێت، وەستانی شەڕ بۆ دەرکردنی هاوڵاتیانی مەدەنییە لە دوو شار کە یەکێکیان “ماریوبول”ـە و ئەوەی دیکەسیان فۆلنۆ فاخایە.

وەزارەتەکە ڕوونیکردووتەوە ئەوەش دوای دانوستانی نێوان بەرپرسانی ئۆکراینا و ڕوسیا هات وئاگربەستەکە لە کاتژمێر حەوتی ئەم بەیانییەوە یەکلایەنە روسیا “سیستەمی بێدەنگکردنی چەکی” ڕاگەیاندووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button