نەوتی برێنت ١١٨ دۆلاری تێپەڕکرد

لڤین:

نرخی نەوت بەرزترین ئاستی خۆی تۆمار کرد و بەرمیلێک نەوتی برینت گەیشتە ١١٨ دۆلار و نەوتی ئەمریکیش ١١٥دۆلاری تێپەڕکرد.

بە گوێرەی دواین مامەڵەکانی بازاڕی نەوت لە جیهاندا بەیانی ئەمڕۆ بەهای یەک بەرمیل نەوتی برینت گەیشتە ١١٨دۆلار و ١٠سەنت و نەوتی ئەمریکیش گەیشتە ١١٥ دۆلار و ٧٠ سەنت.

ژمارەیەک لە میدیاکان لەزاەی کۆشکی سپی رایگەیاندووە کە هەناردەی بەرهەمە نەوتییەکانی رووسیا سنوردار دەکات، ئەوەش یەکێک لە ھۆکارەکانی بەرزبونەوەی نرخی ئەمرۆی نەوتە.
بەگوێرەی شیکەرەوەکانی بازاری نەوت یەدەگی ستراتیژیی نەوتی ئەمریکا دابەزیوە بۆ کەمترین ئاستی خۆی لە ٢٠ساڵی رابردوودا.
لەلایەکی دیکەوە وڵاتانی ئۆپیک لەگەڵ شڵەژانی بازاڕەکانی سوتەمەنی بڕیاریاندا مانگی داھاتوو٤٠٠ ھەزار بەرمیل زیاتر نەوت ھەناردە بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button