پارتی: پێویستمان بە ھاودەنگی زیاترە بۆ چارەسەر

لڤین:

مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند، لەبەردەم کۆمەڵێک تەحەدیاتی ئەوتۆ داین کە زیاتر پێویستمان بە هاوئاهەنگی و هاودەنگییە لەسەر ئاستی هەرێم بۆ چارەسەرکردن.

پارتی دیموكراتی كوردستان لە یادی راپەڕیندا راگەیەندراوێکی بڵاوکرشەوە و تیایدا دەڵێت، بەرپرسانە بەرژەوەندی گشتی رەچاو بکەین و ئەرکی لەپێشینەی هەموولایەک پاراستنی ئەو قەوارەیە و دەستکەوتەکانمان بێت.

دەشڵێت، ئێمە لەبەردەم کۆمەڵێک تەحەدیاتی ئەوتۆ داین کە زیاتر پێویستمان بە هاوئاهەنگی و هاودەنگییە لەسەر ئاستی هەرێم بۆ چارەسەرکردن و یەکلاکردنەوەی کێشەکان لەوانەش پێکهێنانی حکومەتی فیدراڵی و ئەو گیروگرفتانەی هاتوونەتە بەردەم پرۆسەکە
پەیامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی(31)ەمین ساڵیادی راپەڕین

خەباتی درێژخایەنی گەلە خۆڕاگرەکەمان بە هەموو چین و توێژ و پێکهاتەکانیەوە هەمیشە مایەی شانازی بووە لە مێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کورد بۆ گەیشتن بە ئامانجە رەواکانمان و بەدیهێنانی مافە زەوتکراو و پێشێلکراوەکانمان.

لەو پێناوەشدا رۆڵە وەفادارو بەئەمەک و دڵسۆزەکان هەمیشە سپەری بەر ستەم و زۆرداری و سەرکوتکردن بوون و لەو روانگەیەشەوە سەلماندیان کە هێزی گەل تاکە هێزی راستەقینەی شۆڕش و بەرخودان و راپەڕێنە.

یەکێک لەو ئەڵقە هەرە چارەنووسسازانەی تێکۆشان و بەردەوام بوونی خەباتی رەوامان ژیلەمۆی راپەڕینە شکۆدارەکەی(5ی ئاداری ساڵی 1991)بوو، کە بە بڕیاری سەرکردایەتی سیاسی و هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و بە بەشداری جەماوەری دڵسۆز لە شاری رانیەی دەروازەی راپەڕین، ھەڵگریسا.

راپەڕین، وەک پەیامێکی هەقخوزانەی گەلەکەمان هاتە ئاراوە، هەنگاوێکی مەزن و هیوابەخش بوو بۆ بونیاتنانی ئەزموونێکی نوێی فەرمانڕەوایی لەساڵی(1992)کە خۆی لە پەرلەمان و حکومەتی ھەرێم بینیەوە و بووە بەرجەستەکاری خواست و ویستی جەماوەر و بە رێگایەکی شەرعی و دەستووری و یاساییانە جێبەجێکرا.

بێگومان رێگای بە دامەزراوەییکردن و بونیاتنان و ئاوەدانکردنەوە رێگایەکی ئاسان نەبوو، بەڵکو کۆمەڵێک کێشە و گیروگرفت و قەیران لەسەر هەردوو ئاستی ناوخۆیی هەرێم و دەرەوە رووبەڕووی ئەو قەوارە سیاسییەی کوردان بوونەوە لە رووی سیاسی و ئابووری و ئەمنییەوە، بەڵام بە باوەڕی پتەو و خۆراگری و دڵسۆزی رۆڵەکانی گەلەکەمان وەک شوورەیەکی پتەوی نیشتیمان، پارێزگاری لەو قەوارەیەکرا و بەردەوامی پێدرا ھەر ئەو پاڵپشتیەی رۆڵەکانی کوردستانە بۆ وڵاتمان کە هەمیشە ئارام و ئاوەدان و پارێزراو و ئاسوودە دەمێنتەوە.

هاووڵاتیانی بەڕێز..
لەو یادە شکۆمەندەدا، ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، وەک هەمیشە و لەسەر هەمان پرەنسیپ و پەیامی راست و دروستی پارتەکەمان و (سەرۆک مەسعود بارزانی) جەخت لەسەر رێکخستنی نێو ماڵی خۆمان دەکەینەوە بەجۆرێک بە هەموو لایەکمان یەکگوتار بین بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکان و بەرپرسانە بەرژەوەندی گشتی رەچاو بکەین و ئەرکی لەپێشینەی هەموولایەک پاراستنی ئەو قەوارەیە و دەستکەوتەکانمان بێت.

لە لایەکی دیکەوە، پێمان وایە هەلومەرجی سیاسی عیراق بەرەو قۆناغێکی نوێ دەڕوات بەتایبەتی لە سەروبەندی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵی، بۆیە ئێمە لەبەردەم کۆمەڵێک تەحەدیاتی ئەوتۆ داین کە زیاتر پێویستمان بە هاوئاهەنگی و هاودەنگییە لەسەر ئاستی هەرێم بۆ چارەسەرکردن و یەکلاکردنەوەی کێشەکان لەوانەش پێکهێنانی حکومەتی فیدراڵی و ئەو گیروگرفتانەی هاتوونەتە بەردەم پرۆسەکە تاکوو جارێکی دیکە کێشە و قەیرانەکان دووبارە نەبنەوە، ھاوکات هەر لەو روانگەیەوەش پشتیوانی خۆمان بۆ هەڵوێست و بڕیارەکانی چوار سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان دەردەبڕین سەبارەت بە دەسەڵات و ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بە پێی یاسا و دەستووری فیدڕاڵیی.

بەو بۆنەیەوە جارێکی دیکە بەڵێن دەدەین و پێدادەگرین لەسەر بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان و بەردەوام بوون لەسەر کار و ئەرکە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانمان بۆ داکۆکیکردن لە بنەما راست و دروستەکانی دیموکراسیەت و هەمەرەنگی و هەمەلایەنی بیروباوەڕی سیاسی و بەرفراوانکردنی پانتایی بەشداریکردنی سیاسی بۆ خزمەتگەیاندن و دابینکردنی مافەکانی خەڵک و چاکترکردنی باری ئابووری و هەلومەرجی بژێوی رۆژانەی ھاوڵاتیانی خۆڕاگر و ئازیزی وڵات.

لە یادی راپەڕینە شکۆدارەکەی(5ی ئادار)سەری رێزونەوازش بۆ شەهیدانی کورد و کوردستان سەروەریان بارزانی نەمر و کاک ئیدریسی هەمیشە لەیاد دادەنوێنین..

دروود بۆ شەهیدانی راپەڕینە شکۆدارەکەی(5ی ئادار)..

هەر مەزن و شکۆدارو بێت یادی راپەڕین.. بەرز و شەکاوەبێ ئاڵای کوردستان.

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٤ـی ئاداری ٢٠٢٢



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button