داوا دەکرێت شاندێکی هەرێم بچێتە بەغداد

لڤین:

بیست و یه‌ك په‌رله‌مانتارى هه‌رێم له‌ په‌رله‌مانى كوردستان داواى ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن شاندێك به‌په‌له‌ سه‌ردانى به‌غدا بكه‌ن بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ى پرسه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا دواى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدڕاڵى.

هەروەها هه‌ڕه‌شه‌ی گووشاری تووند بۆ سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی په‌ڕله‌مان ده‌كه‌ن ئه‌گه‌هاتوو له‌ به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی داهاتوو باس له‌ پرسی دواكه‌وتنی مووچە و خراپی ژیان و گوزەرانی خەڵكی كوردستان نه‌كرێت

 

ده‌قی راگەیاندراوی (21) پەرلەمانتاری كوردستان:

ئێمەی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان، كە لە خوارەوە ئیمزامانكردوە، داوادەكەین:

1- حكومەتی هەرێم پەلەبكات لە ناردنی شاندێكی باڵا بۆ بەغداد بۆ یەكلاكردنەوەی پرسە هەڵپەسێردراوەكانی هەرێم لەگەڵ بەغداد، بەتایبەتی دوای ئەو دۆخەی بەهۆی بڕیارەكەی دادگای فپدراڵییەوە دروستبوە و هەرێم روبەروی قۆناغێكی دیكەی قەیرانی ئابوریی و سیاسیی بوەتەوە.

2- چیتر خەڵكی كوردستان باجی ناكۆكییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد و ناشەفافییەتی داهات و كێشەی نەگەڕاندنەوەی داهاتەكان بۆ خەزێنەی گشتیی نەدەن و حكومەتی هەرێم پەلەبكات لە دابەشكردنی موچە و لەماوەیەكی دیاریكراودا تەواوی موچەی موچەخۆران بدات.

3- چەند جارێك لەلایەن ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان-ەوە داواكراوە داننیشتنی پەرلەمان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حكومەتی هەرێم بكرێت، بەڵام بەهۆكاری جیا جیا ئەنجامنەدراون، یان ئەنجامیان نەبوە، بۆیە داوادەكەین لە چەند رۆژی داهاتودا شاندی باڵای حكومەتی هەرێم بێتە پەرلەمان و داهاتەكانی كوردستان و كێشەكانی بەردەم كۆكردنەوەی داهاتەكان و شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان بۆ پەرلەمانتاران و خەڵكی كوردستان رونبكەنەوە و چیتر نەوت و سیاسەتی نەوتیی هەرێم و ناكۆكییەكان لەگەڵ بەغداد، نەبنە هۆی نەهامەتیی و دروستكردنی قەیران بۆ خەڵكی كوردستان، بەپێچەوانەوە لە هەر دانیشتنێكی داهاتوی پەرلەمان دا، فشار دروستدەكەین ئەگەر ئەولەویەتی بەرنامەی كارەكەی موچە و ژیان و گوزەرانی خەڵكی كوردستان نەبێت.

ئیمزاكان:

1- مەم بورهان قانع.

2- عەلی حەمەساڵح.

3- لوقمان وەردی.

4- ئەبوبەكر هەڵەدنی.

5- شیرین یونس.

6- یاسین خدر تەها.

7- دیاری ئەنوەر.

8- دابان محەمەد.

9- سەركۆ ئازاد گەڵاڵی.

10- شیرین ئەمین.

11- ئاشنا عەبدوڵلا.

12- جەلال محەمەد ئەمین.

13- شەمۆل ئاشتی سابیر.

14- سیروان بابان.

15- گۆران عومەر عەلی.

16- روپاك ئەحمەد.

17- شنۆ ئەشقی سورچی.

18- مەلا ناصر.

19- بەدریە ئیسماعیل.

20- هاوڕێ‌ مەلاستار.

21- هێرش فەقێ‌ حەسەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button