عەبدولئەمیر تەعیبان: ناکرێت بارزانی کە بڕیارەکانی دادگای بەدڵ نەبوو داوای گۆڕینی بکات

لڤین:
پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند نابێت بارزانی کاتیک بڕیارەکانی دادگا لە بەرژەوەندیەتی ستایشی بکات و هەرکاتێکیش بریارەکان لە بەرژەوەندی ئەو نەبوو داوای گۆرینی دادگا بکات.
عەبدولئەمیر تەعیبان، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح وەڵامی قسەکانی مەسرور بارزانی سەبارەت بە دادگای فیدراڵی دایەوە: بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی دوورن لە موجامەلە و ناتەواوی.
ئەو لە تویتێکدا دەشڵێت: ناکرێت بارزانی کاتێک بڕیارەکان لە قازانجی ئەودان ستایشیان بکات ئەگەر بڕیارەکان لە بەرژەوەندی ئەودا نەبن و لەگەڵ مەزاجیان نەگونجێت داوای گۆرینیان بکات.
پەرلەمانتارەکەی فەتح ڕاشیگەیاند: یاسا تاجیکە لەسەر سەری هەموومان هەرچەندە دووریش بین.
ئەوەس دوای ئەوەهات کە دوینێ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان داوای لە خولی نویی ئەنجومەنی نوینەران کرد کە کار بکەن بۆ دامەزراندنی دادگای دەستوری ئەو دادگایەی ئێستای بە نا دەستوری لەقەڵەمدا.