میدیای گۆڕان: سبەینی ئەنجومەنی باڵای ئابووری هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

لڤین:
ئەنجومەنی باڵای ئابووری هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و تاوتوێی دۆخی ئابوری و موچەی موچەخۆران دەکرێت.
میدیای فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان بڵاویکردەوە “بڕیارە سبەینێ شەممە ئەنجومەنی باڵای ئابووری هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و لە کۆبونەوەکەدا جێگری سەرۆکی حکومەت راپۆرتێک لەبارەی دۆخی دارایی هەرێم دەخاتەڕوو، تاوتوێی پێشنیاز و پێشبینیەکان دەکرێت بۆ ئەوەی چی لە موچە و خەرجییەکان بکرێت”.
ئاماژەی بەوەشکردووە “نیەتێک هەیە کە دەست بۆ داهاتی مانگی داهاتوو ببرێت بۆ دابینکردنی موچەی مانگێک پێش خۆی”
ئەنجومەنی باڵای ئابووری هەرێمی کوردستان پێکهاتووە لە سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی، وەزیری سامانە سروشتییەکان، وەزیری دارایی، وەزیری پلاندنان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری وەبەرهێنان و راژە، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران.