چین داوا دەکات وێستگە ئەتۆمیەکانی ئۆکرانیا بپارێزرێن

لڤین:

وەزارەتی دەرەوەی چین داوای لە سەرجەم لایەنەکان کرد وێستگە ئەتۆمیەکانی ئۆکرانیا بپارێزن، ئەمەش دوای ئەوەی هێزەکانی ڕووسیا وێستگەیەکی ئەتۆمی ئۆکرانیانیان گرت و ئاگرێک کەوتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین وانگ وێنبین وتی ” چاودێری ڕەوشەکە دەکەین و داوا لە سەرجەم لایەنەکان دەکەین دان بەخۆیان بگرن و وێستگە ئەتۆمیە پەیوەندیدارەکان بپارێزن.”

شایەنی باسە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی روسیا هێرشیانکردەسەر گەورەترین بنکەی ئەتۆمی ئۆکراینا، سەرۆکی ئۆکرایناش دەڵێت یەکەمجارە بۆردومانی وێستگەی ئەتۆمی بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button