حیزبی سۆسیالست کۆنگرە دەبەستێت

لڤین/ هۆشیار جەمال

تانیا تاهیر جەلال ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند:”بڕیارە ڕۆژی 3/5 حزبی سۆسیالستی دیموکراتی کوردستان کۆنگرەی حەوتەمی خۆی لە پایتەختی هەرێمی کوردستان، ئەندام بدات و ڕەنگە ناوی حیزب و لۆگۆ و زۆرشتی تر بگۆڕێت لەم کۆنگرەیەدا.

تانیا تاهیر جەلال ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ ” لڤین” وتی وا بڕیارە ڕۆژی 3/5 حزبی سۆسیالستی دیموکراتی کوردستان کۆنگرەی حەوتەمی خۆی لەپایتەختی کوردستان هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی ڕاپەڕینی مەزنی خەڵکی کوردستان گرێ بدات. ”

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی حیزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان وتیشی، دواین کۆنگرەی حیزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٢ کۆنگرەی شەشەممان بەستووە، بەهۆی بوونی شەڕی داعش و قەیرانی دارایەوە نەمانتوانیوە لە کاتی خۆیدا کۆنگرە ببەستین، وە ماوەی کۆنگرەکە ٢ ڕۆژە و ئەگەری درێژکردنەوەی هەیە بۆ ٣ ڕۆژ ، کۆنگرەکە لە شاری هەولێر دەبێت لە هۆڵی سەعد عبدللە.

ئاماژەی بەوەش کرد کە بەشێوەیەکی گشتی لەسەر ئاستی بابەتی و هەیکەلی ڕێکخستن پرۆژەمان هەیە و ڕەنگە ناوی حیزب و لۆگۆ و زۆرشتی تر بگۆڕێت لەم کۆنگرەیەدا.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button