وەزیری دەرەوەی ڕوسیا: ئۆکرانیا و ناتۆ ئامادەکاری دەکەن بۆ جەنگی ئەتۆمی

لڤین:
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا، هەڵوێستی خۆرئاوا بەرامبەر بە تەنگژەی ئۆكرانیا بە دژ بەیەك وەسف دەكات و دەڵێت، ئەمریكا بە بیانووی هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەكەی عیراقی داگیركرد، بەڵام دەستوەردانی ئێمە لە ئۆكرانیادا ئیدانە دەكات.
سێرگی لاڤرۆڤ لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “قسەكردن لەسەر ئەگەری بەرپابوونی جەنگی ئەتۆمی ئامادەیی بۆ دەكرێت، بەڵام نەك لەلایەن ڕوسیاوە، بەڵكو لەلایەن ناتۆ و ئۆكرانیاوە”.
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا وتیشی: مۆسكۆ ئامادەی گلتووگۆیە لەگەڵ وڵاتانی خۆرئاوا، كە دەبێت تەنیا لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەكانی یەكتر بێت و ناكرێت بەرژەوەندییەكانی توركیا پشتگوێبخرێت لەبەر هەڕەشەی خۆرئاوایی.
ئاماژەی بەوەسکرد: ئاراستەكانی ئەمریكا دژ بەیەكن، لەكاتێكدا هێرشی كردە سەر عیراق و داگیركرد بیانووی ئەوەی هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا دروستبووە، لەلایەكی ترەوە داوای هێوربوونەوە لە مۆسكۆ دەكات بەرامبەر بە هەڕەشەی ئۆكرانیا كە وڵاتێكی دراوسێی ئێمەیە.