دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق چۆن پێکهاتەوە

وەرگیراوە لە فەیسبووکی ئەمین بەکر

ئەمڕۆ مەسرور بەرزانی کە نازانن چۆن وبەچ بیانویەک لەژێر بەرپرسیارێتی پابەند نەبون بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراقی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بێنەدرەوە کەگرێ بەستەنەتیەکانی هەرێم بەنادەستوری دائەنێت، گەڕاونەتەوە تانە لەدەستوری نەبونی دادگای باڵای فیدڕاڵی خۆی ئەدەن.

ڕەنگە من لەبابەتی ئەوەی کەدادگاکە دەستوری نیە هاوڕابم، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە ئەگەر دەستوری نیە بۆچی کاتی خۆی پارتی دیموکراتی کوردستان کە جێگری سەرۆکی پەرلەمانیش هی ئەو بوو ڕازی بوو بەو پێکهاتەیەی ئێستا؟

سەرەتا دەبێت بزانین بەپێ ی مادەی ۹۲ بڕگەی دووی دەستوری ئێستای عێراق دەبوایە لەدوای دەرکردنی دەستور ساڵی ۲۰۰٥ یاسایەکی تایبەت بەدادگای فیدڕاڵی دەربکرایە و کەبەپێی دەستور پێویستی بەدەنگی دوولەسەر سێ ی ئەندامانی ئەنجومەن دەبوو، ئەوە بوو لەساڵی ۲۰۰۷ ەوە پڕۆژە بۆ پێکهێنانی ئەو یاسایە ئەنێردرانە ئەنجومەن بەڵام هێزو لایەنە سیاسیەکان بەگشتی و پێکهاتەکان نەدەگەیشتنە ڕێک کەوتن لەسەری بەتایبەت لەسەر دووبڕگە ناکۆک بوون، یەکەمیان ژمارە و شێوەی دەنگدان وپێکهێنانی دادگاکە حزبە کوردستانیەکان داوایان دەکرد ژمارەی ئەندامانی کورد بەڕێژەیەک بن کەبتوانن ڕێگری بکەن لەدەرکردنی بڕیار، بەتایبەت ئەگەر پەیوەست بێت بەماف وبەرژەوندی هەرێمەوە، خاڵێکی تری جێگەی ناکۆکی بەشداری شارەزایانی ئیسلامی بوو لەپێکهاتەی دادگاکە کە هێزە ئیسلامیەکان بەتایبەت داوایان دەکرد دەبێت وەک دادوەرەکان مافی دەنگدانیان هەبێت و ئەمه هێزەکانی تر بەکورد و عەرەبەوە بێجگە لەئیسلامیەکان لەناو هەموو پێکهاتەکاندا ڕەتیان دەکردەوە.

دەرئەنجام ئەوەبوو لەساڵی ۲۰۱۹ دادگاکە بەهۆی خانەنشین بوونی یەکێک لەئەندامەکانی و دواتریش مردنی یەکی تریان بەتاواوی لەکار کەوت، بۆ چارەسەری ئەو بابەتە لایەنە شیعەکان بیرۆکەیەکیان هێنا ئەویش وازهێنان بوو لەدەرکردنی یاسایەکی نوێ و بێن تەنها هەمواری بڕیاری دەسەڵاتی ئیئتلافی بریمەر بکەنەوە کەپێشتر لەساڵی ۲۰۰٤ دەرچوبو وە ئیدعای ئەوەیان دەکرد کە ئەو هەموارە پێویستی بە زۆرینەی دوو لەسەرسێ نابێت، ئەوکات ئێمە وەک ڕاوێژکاران گفتوگۆی ئەو پڕۆژەیەمان کرد من زۆر بەحەماسەوە دژی وەستام وباسی ئەوەم کرد کە ئەوە پێچەوانەی دەقی ئاشکرای مادەی ۹۲ بڕگەی دووە و تەنانەت بەڵگەی ئەوەشم بۆهێنانەوە کەبەپێی بڕیارێکی پێشوتری دادگای باڵای فیدڕاڵی خۆی دەبێت بۆ هەر هەموارێک یاخود دەنگدان لەسەر هەر بڕگەیەکی یاساکه دەنگی دوولەسەر سێ هەبێت، واتە بەپێی ئەو بڕیارەش هەر نادەستوریە، ئەوکات پڕۆژەکە بێ دەنگەی لێکرا، تائەوەبوو لەکاتی خۆ ئامادەکردن بۆ هەڵبژاردنی ئەم خولە ئەنجومەنی نوێنەران ئەم بابەتەیان هێنایەوە پێش، چونکە بۆ پشت ڕاستکردنەوەی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان بەپێی دەستور ئەو دادگایە دەبێت هەبێت تا مصادقەی دەرئەنجامەکان بکات ئەوکات هەڵبژاردنەکە دروستە، ئەوەبوو ئەم جارە پارتیش ویەکێتیش لەبری پێداگیری لەوەی یاساکە بەپێی دەستور دەربکرێت، دەنگیان بەهەمواری بڕیارەکەی پۆل بریمەر دا.

پێکهاتەی دادگاکه هەروەک دادگاکەی پێشوو مایەوە، واتە بەڕێککەوتنی پارتی کە ئەوکاتیش جێگری سەرۆکی پەرلەمانی هەبوو ڕەزامەندی یەکێتی و دەنگدانی چەند پەرلەماتارێکی تری کوردیش، مساوەمە لەسەر ئەومافە دەستوریەی خەڵکی کوردستان کرا، لەبەرامبەردا دوو دادوەر یەکیان لەسەر پشکی پارتی وئەویتریان پشکی یەکێتی دیاری کران بۆ ئەو دادگایە، واتە ئەوە پارتی ویەکێتی بوون کەئەوکات زۆرینەی پەرلەمانتارانی کوردیان پێکدەهێنا وازیان لەو مافە دەستوریە هێناوە، ئێستاش کاتێک گڕی ئاگرەکە گەیشتۆتە بەرژەوەندیە تایبەتیەکانیان دادگاکە بەنادەستوری دادەنێن.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button