کاوە محەمەد: سەرۆکی حکومەت زانیاری لەسەر دادگای فیدراڵی نییە

لڤین:
ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، سەرۆکی حکومەت زانیاری لەسەر دادگای فیدراڵی نییە ئەوەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی لەسەر بنەمای ئەو زانیاریە هەڵانە بڕیاری هەڵە و کوشندە دەدەن.
کاوە محەممەد، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دوای قسەکانی مەسرور بارزانی لە فەیسبووکی خۆی نوسی ”کارەساتە سەرۆکی حکومەت بیت و زانیاریی ئەوەت نەبێت کە دادگای فیدراڵی بەپێی یاسایەک پێکهێنراوە کە ساڵی 2021 دەرچووە، نەک بەپێی بڕیارێکی دەسەڵاتی بریمەر”.
ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی عێراق دەشلێت ”ئەمە باشترین بەڵگەیە کە ئەو بەرپرسانەی هەرێم هەم زانیاریی هەڵەیان پێ دەدرێت و هەم خۆشیان بێ ئاگان”.
باسی لەوەسکردووە ”بۆیە زۆربەی جار لەسەر بنەمای ئەو زانیاریە هەڵانە بڕیاری هەڵە و کوشندە دەدەن و سەرەنجامیش خەڵکی هەرێم باجەکەی دەدەن”.
ئەوەش دوای ئەوەهات کە سەرۆکی حکومەتی هەریم لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەی ئەمڕۆیدا داوای لە ئەنجومەنی نوینەران کرد کە دادگای دەستوری هەڵبژێرێت چونکە ئەوەی ئێستا هەیە لە سەردەمی دەسەڵآتی ڕاگوزەر دروست کراوە.