ناوەرۆکی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەی مەسرور بارزانی

لڤین:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وەزارەتی نەوتی عێراق بە پەرۆشترە لە دادگای فیدڕاڵی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگا لەسەر نەوت و غازی هەرێمی کوردستان و داواش دەکات ئەنجومەنی نوێنەران دادگایەکی دەستوری دروست بکات و دادگای ئێستا بە نادەستوری دەزانێت.
مەسرور بارزانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، باس لە دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی و دۆخی دارایی هەریمی کوردستانی کرد وتی: مادده‌ی 44 و 45ی ده‌ستوور، باسی پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی ده‌كات، به‌ڵام تاكو ئێستا ئه‌و ئه‌نجومه‌نه پێكنه‌هاتووه، كه یه‌كێكه له‌و خاڵه گرنگانه‌ی ده‌ستوور بۆ پاراستنی مافه‌كانی هه‌رێمه‌كانی و ئه‌و پارێزگایانه‌ی وه‌كو هه‌رێم پێكنه‌هاتووه.
لەبارەی بابه‌تی نه‌وت و غاز ڕایگەیاند: به‌م دواییه بڕیاری دادگای فیدراڵی، بڕیارێكی ده‌ركردووه، بووه‌ته بابه‌ت، ده‌مه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌وه زیاتر باس بكه‌م. مادده‌كانی 110، 112 و 115، هه‌ر یه‌كێك به‌شێوه‌یه‌ك باسی ئه‌و بابه‌ته ده‌كات. له مادده‌ی 110 باسی هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه ده‌كات، كه ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵین و هه‌رچی له‌و مادده‌یه‌دا نه‌هاتبێت، كه‌واته ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌كانه یان پارێزگاكانه. مادده‌ی 111 باسی ئه‌وه ده‌كات، كه نه‌وت و غازی عێراق هی هه‌موو عێراقه، به هه‌موو هه‌رێم و پارێزگاكانیشه‌وه، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی ئه‌وه ناكات كه نه‌وت و غاز موڵكی حكومه‌تی فیدراڵییه. ئه‌مه بابه‌تێكی ده‌ستوورییه.
وتیشی “له مادده‌ی 112 و 115، مادده‌ی 112 باسی ئه‌وه ده‌كات، چۆن ئیداره‌ی مه‌له‌فی نه‌وت و غاز یان دۆسیه‌یی نه‌وت و غاز بكرێ، تواناكان چۆنن و ئێستا و داهاتوو پێویستە چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێـت. له مادده‌ی 115 باسی ئه‌وه ده‌كات، كه هه‌رچی ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی نییه، ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم و پارێزگاكان. جگه له‌مانه مادده‌ی 122ی ده‌ستوور هه‌یه، كه باسی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه تاوانلێكراوه ده‌كات، کە له‌لایه‌ن رژێمی پێشوو ده‌رحه‌ق به خه‌ڵكی عێراق كراوه”.
سەرۆکی حکومەتی هەریم وتیشی: ئه‌م دادگایه ئه‌و كاته ده‌توانێت بڕیار له‌سه‌ر مادده ده‌ستوورییه‌كان بدات، خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور پێكهاتبێت. بۆیه ئێمه داوا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كه‌ین له خولی داهاتوو، هه‌وڵی پێكهێنانی دادگای فیدراڵی به‌پێی رێكاره‌كانی ده‌ستوور بدات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به شێوه‌یه‌كی بێلایه‌ن بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه بدات، كه له ده‌ستووردا هاتوون و له‌وانه‌یه ببن به كێشه‌ی نێوان هه‌رێمه‌كان و حكومه‌تی فیدراڵ.
وتیشی: ئەو بڕیاره له كاتێكی زۆر هه‌ستیاردا دراوه، له‌وانه‌یه هۆكاری سیاسی له پشت بووبێت، هه‌م له ده‌ستنیشانكردنی كاته‌كه، هه‌م له چۆنیه‌تی ده‌رچوواندنی بڕیاره‌كه، بڕیارێكی سیاسییه و به هیچ شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی عێراقدا نییه.
باسی لەوەشکرد “ئه‌وان هاتن كه هه‌رچه‌نده كه‌متره له شایسه‌ی خه‌ڵكی ئێمه‌ش، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌وه رێكه‌وتین مانگانه 200 ملیار دینار، كه ده‌كاته نزیكه‌ی 137 ملیۆن دۆلار مانگانه بۆمان بنێرن. به‌ڵام به‌ڕێزان له 26 مانگی رابردوو، ته‌نیا 12 مانگیان بۆ ئێمه ناردووه، 14 مانگ ئه‌م حه‌قه‌ی كه مافی خه‌ڵكی كوردستانه به‌غداد نه‌یناردووه. ئه‌مه هه‌مووی داتایه و هه‌موو حه‌قیقه‌ته، شیكردنه‌وه و رای تایبه‌ت نییه، به‌ڵام واقیعه و هه‌یه، له ساڵی 2022 ئێمه چووینه‌ته مانگی 3، یه‌ك مانگیش حكومه‌تی فیدراڵی، ماف و شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانی نه‌ناردووه، هیچ پاره‌یان بۆ ئێمه نه‌ناردووه، ئینجا دێن ده‌ڵێن به حیساب هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند نه‌بووه، له كوێ ئێمه پابه‌ند نه‌بووینه؟”.
ئەو لە بارەی داهاتی هەریمی کوردستان روونیکردەوە “ئێمه سواڵكه‌ر نین، هه‌موو مانگ بچین له ده‌رگه‌ی به‌غداد بده‌ین، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ین مافێكی ده‌ستووریمان هه‌یه، مافێكی یاساییمان هه‌یه، حكومه‌تی فیدراڵی پێویسته مافی ئه‌و خه‌ڵكه بداته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه پێشێلی مافه‌كانی ئێمه كراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مافه‌كانی خه‌ڵكی ئێمه نه‌دراوه، دێن هه‌ندێكجار هه‌واڵی ناڕاست له شه‌قامه‌كانی عه‌ره‌بی و عێراقی بڵاوده‌كه‌نه‌وه، كه به حیساب هه‌رێمی كوردستان مافی خه‌ڵكی تر ده‌خوات، به‌ڕێزان ئه‌مه راست نییه”.
باسی لەوەشکرا “بۆ خه‌ڵكی كوردستان تاوانبار بكرێت به‌وه‌ی كه ئیداره‌ی سه‌ركه‌وتووتری هه‌بووه و به‌و رێژه كه‌مه‌یه‌ی له‌به‌ر ده‌ستی بووه شتێك لێره دروست بكات، من ناڵێم ئێمه كه‌موكوڕیمان نییه، به‌ڵام له‌و كابینه‌یه هه‌موو هه‌وڵێكمان داوه، بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازی بكه‌ین، چاكسازیشمان كردووه، له هه‌موو سێكته‌ره‌كان چاكسازی كراوه و خراونه‌ته‌ڕووش، به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌كو پێویست، یان حكومه‌تی هه‌رێمی نه‌یتوانیوه په‌یامه‌كه‌ی خۆی بگه‌یه‌نێت له‌و خاڵانه‌ی كه چاكسازی تێدا كردووه، یانیش زۆر كه‌س له‌وانه‌یه به مه‌رامی سیاسی ویستوویانه ته‌نیا بابه‌ته سلبییه‌كان ئیبراز بكه‌ن و بیخه‌نه‌ڕوو، هه‌رچی شتی چاكه‌یه لێره بیشارنه‌وه”.
لەبارەی داهاتی نەوتی هەریمی کوردستان ئاشکرای کرد “من وه‌كو رێژه بۆتان باس بكه‌م، به‌شێكیشی وه‌كو قه‌رز، بۆ دانه‌وه‌ی به‌شێك له‌و قه‌رزانه ته‌رخان ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر %100ی ئه‌و پاره‌یه حیساب بكه‌ین، 7%ی بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رز ده‌ڕوات، 43%ی پاره‌كه حكومه‌ت ده‌یداته‌وه ئه‌و كۆپمانیایانه كه نه‌وت ده‌رده‌هێنن، ئه‌مه گرێبه‌ستی نێوده‌وڵه‌تین و هیچ گرێبه‌ستێكیش له‌و كابینه‌یه نه‌كراوه، به‌ڵام 43%ی حكومه‌ت پابه‌نده بیداته‌وه، %9ی ئه‌م پاره‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت، ئه‌مه‌ش بڵێم، پێشتر و پێش ئه‌م كابینه‌یه، نێوان 25 تاكو %28ی ئه‌م پاره‌یه ده‌هاته‌وه مووچه، له‌م كابینه‌یه دوای ئه‌و گۆڕانكاریی و چاكسازییانه‌ی كه كردوومانه، ئێستا %41ی پاره‌ی نه‌وت ته‌نیا بۆ مووچه ته‌رخان ده‌كرێت، واته له كۆی گشتی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه نه‌وته‌كه‌مان به حیساب داهاتی هه‌یه، 41%ی ته‌نیا بۆ مووچه ته‌رخان ده‌كرێت”.
ئاشکراسیکرد “كاتی خۆی نه‌وتی هه‌رێم، به‌رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌متر له نرخی سۆمۆ ده‌فرۆشرا، ئێمه دیسان هه‌ر له‌م كابینه‌یه گفتوگۆی زۆرمان كرد له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كڕیاری نه‌وتی هه‌رێمن، وامانكرد رێژه‌ی ئه‌و جیاوازییه‌ی كه له‌نێوان نرخی نه‌وتی هه‌رێم و سۆمۆ یان برێنت هه‌یه كه‌می بكه‌ینه‌وه، كه‌واته به تێكڕا ئێمه له هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت توانیمان به‌پێی رێژه‌ی زیادبوون و كه‌مبوونی نه‌وته‌كه دەو‌روبه‌ری 4 دۆلار بۆ خه‌زێنه‌ی هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێنینه‌وه، ئه‌وانه هه‌مووی چاكسازین له‌و كابینه‌یه كراوه”.
لە بارەی بەرزبونەوەی داهاتی نەوت وتی “خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت ته‌نیا بۆ مووچه زیاتر له 600 ملیۆن دۆلار، به‌ڵام خه‌رجی دیكه‌شی هه‌یه، دروستكردنی پڕۆژه‌یه، پابه‌ندیی و قه‌رزه، ئه‌وانه هه‌مووی ده‌كه‌ونه سه‌ر شانی حكومه‌ت، له داهاتی نه‌وت كه دێته‌وه، 41%ی دێته‌وه، بۆ نموونه بۆ ئه‌و مانگه پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت، 990 ملیۆن دۆلارێك بێته‌وه، %41ی ئه‌و پاره‌یه بۆ مووچه ده‌بێت، 400 بۆ 405 ملیۆن دۆلار دێته‌وه، ئه‌ی باقیه‌ی تر له كوێ دێت؟ باقیه‌كه‌ی تر ئه‌وه‌یه كه له داهاتی نانه‌وتی دێنه‌وه، له باج و داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنوورییه‌كان بوون”.
لە بارەی داهاتەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان وتی “به‌داخه‌وه له هه‌ندێك له خاڵه سنوورییه‌كان بێ ئیتلیزامی كرا، ئه‌و داهاته بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت نه‌گه‌ڕێندرایه‌وه، كه‌واته نابێت ئێمه ئه‌و وێنایه بكه‌ین كه نرخی نه‌وت زیادیكرد، ده‌بووایه ئه‌وه‌ی تریش وه‌كو خۆی بمێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی داهات زیاد بكات، به‌ڵام له‌لایه‌ك زیاد بكات و له‌لایه‌كی دیكه كه‌م بكاته‌وه، ئێمه دیسان دووچاری هه‌مان گرفت و كێشه ده‌بینه‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه حكومه‌تی فیدراڵی ده‌بووایه 200 ملیاره‌كه بنێرێت، كه نه‌ینارد كاریگه‌ریی ده‌بێت، له ناوخۆییش ده‌بێت وه‌كو خۆی بمێنێته‌وه، هه‌موو لایه‌كیش پابه‌ند بێت به‌وه‌ی داهاته‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه خه‌زێنه‌ی هه‌رێم. داوای شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات كرا ره‌زامه‌ندیم ده‌ربڕی، به‌ڵام شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌و مانایه دێت كه ده‌بێت به‌رپرسیارێتیش ته‌حه‌مول بكرێت، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاته‌كان بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت به‌رده‌وام بێت به‌و شێوه‌یه‌ی كه پێشتر هه‌بووه، له‌گه‌ڵ زیادكردنی جووڵه‌ی بازرگانی ئه‌و داهاته زیاتریش بكرێت”.
مەسرور بارزانی ڕایگەیاند ” له‌لایه‌كه‌وه نرخی نه‌وت زیاد ده‌بێت، به‌ڵام له‌لایه‌كه‌وه داهاته‌كانی ناوخۆیی به‌ره‌و كزی ده‌چن، ئه‌و پابه‌ندییه‌ی پێویسته ده‌سه‌ڵاتداراه‌كان له هه‌ندێك پارێزگاكان بیكه‌ن وه‌كو پێویست ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌یان هه‌ڵنه‌گرتووه”.
لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنوسان لە بارەی مووچە وتی: هیوادارم وەزیری دارایی ڕوونکردنەوە بدات، ئەو وەزیرە دەزانێت داهاتی نەوت چەندە و چەندی بۆ دەگەڕێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد کە بۆ جێبەجێکردنی بریارەکەی دادگای فیدڕاڵی وەزارەتی نەوتی عێراق پەرۆشترە لە دادگای فیدڕاڵی و باسی لەوەشکرد ئەوان ئامادەن ئەزمونی خۆیان بگوازنەوە بۆ هەرشوێنێک کە پێویستی پێی هەبێت.