نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلیەکان لە سلێمانی دیاری‌کرا

لڤین:
کارەباى سلێمانى رایگەیاند، نرخی یه‌ك ئەمپێڕ كاره‌بای مۆلیده لەمانگی رابردودا له نێوان (12) هه‌زار و (500) دینار بۆ (14) هه‌زار دینار ده‌بێت.
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه لیژنەی سه‌رپه‌رشتیارى مۆلیده ئەھلییەکانی سلێمانی بۆ هه‌ژماركردنی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلییه‌كان كۆبونه‌وه و به‌گوێره‌ى نرخى گازوایل و كاتژمێره‌كانى كاركردن نرخى ئه‌مپێرێك كاره‌باى مۆلیده‌ى ئه‌هلى بۆ مانگی رابردوو له نێوان (12) هه‌زار و (500) دینار بۆ (14) هه‌زار دینار ده‌بێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی مۆلیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی جیاواز ده‌بێت.
ڕوونیکردووەتەوە كاركردنى موه‌لیده‌ش به‌یانیان له کاتژمێر (6:30)ـی به‌یانى تا کاتژمێر (8:00)ـى به‌یانى كارده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها (12) نیوه‌ڕۆ تا یه‌كی شه‌و هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه پێویسته موه‌لیده‌كان كاره‌با دابین بكه‌ن بۆ هاوڵاتیان.