فەرمانی دەستگیركردن بۆ برای یەكێك لە سزادراوانی بادینان دەرچوو

لڤین: دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر فەرمانی دەستیگركردنی بۆ برای یەكێك لە سزادراوانی بادینان دەركرد، بەڵام ئەو كەسەی فەرمانەكەی بۆ دەركراوە لە سلێمانی نیشتەجێییە.

ئەمڕۆ دوو شەممە سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر فەرمانی دەستگیركردنی بۆ ئەیهان سەعید برای شڤان سەعید یەكێك لە سزادراوەكانی بادینان دەركردوە.

برای ئەو زیندانیەی بادینان ئێستا لە شاری سلێمانی نیشتەجێیە و لە ماوەی رابردووش زۆرترین زانیاری لەسەر كەیشی ئەو زیندانیانە بڵاوكردووەتەوە و پەیوەندی بە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤ و باڵیۆزخانە و كۆنسوڵی وڵاتان كردووە.

ئەیهان سەعید خەڵكی شاری دهۆكە و ئەندامی ژووری پەیوەندییە سیاسییەكانی گۆڕانە، سكاڵاكەش هەر بەوهۆیەوە لەسەری تۆمار كراوە و فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button