ئەو قوتابیەی بە چەقۆ هێرشی کردە سەر مامۆستاکەی دەستگیرکرا

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند ئەو قوتابیەیان دەستگیرکردوە کە بە چەقۆ هێرشی کردە سەر مامۆستاکەی و برینداری کرد.
لە ڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسی هەولێر دەڵێت دوای ڕوداوەکە قوتابیەکە هەڵاتبوو،بەڵام بەدواداچونێکی ورد توانرا قوتابیەکە دەستگیربکرێت.
پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردوە بەپێی مادەی 430 لە یاسای سزادان پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ قوتابیەکە رێکخراوە.