سکاڵا تۆمار دەکەم

وەرگیراوە لە فەیسبووکی ئیحسانی مەلا فوئاد
ئەگەر 21%ی موچەی خۆم و هاوسەرەکەم ببڕن، ئەوا سکاڵا لەسەر سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی تۆماردەکەم.. بۆچی؟.
لەبەرئەوەی ئەم مانگە نرخی بەرمیلێک نەوت لە 55 بۆ 63 دۆلار بووە، حکومەتی هەرێمیش دەڵێت رۆژانە 450,000 بەرمیل نەوتمان فرۆشتووە، گەر بەرمیلیشی دابێت بە 45 دۆلار، ئەوا (450,000 بەرمیل × 45$ × 30 رۆژ= 607,500,000 ملیۆن دۆلار)، بە دینار دەکاتە زیاتر لە 880 ملیار دینار، کە موچەی هەموو فەرمانبەران بەبێ لێبڕینیش پێویستی بە 860 ملیارە.
ئەگەر 250 ملیۆن دۆلاریش داهاتی نانەوتی بێت، کە دەکاتە زیاتر لە 360 ملیار دینار.. واتا هەردوو داهاتی نەوتی و نانەوتی دەکاتە زیاتر لە 1 ترلیۆن و 240 ملیار دینار.
گەر بڵێن پارەی قەرزی کۆمپانیا نەوتییەکان و بەڵێندەرانمان داوە، ئەوا هەر 250 ملیۆن دۆلارەکەی دهاتی نانەوتیان داوە پێیان کە بڕوام وایە کەمتریشیان داوە.
باشە کەواتا بۆ موچەی تەواو و مافی خۆم پێنادەن؟، بۆیە گەر یەک دینارم لێ ببڕدرێت، ئەوا رۆژی یەکشەممە سکاڵا لەسەر سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی تۆمار دەکەم و لەئێستاشەوە پارێزەرێکیش هاوکارم دەبێت.
ناکرێ تۆی موچەخۆریش کۆیلەئاسا لەماڵەوە دانییت و هەموو زوڵمێک قبوڵ بکەیت، فەرموون ئێوەش بچنە دادگا و سکاڵا تۆمار بکەن، با بەس بێ گلەیی بێ کردار.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button