پشووکانی ئەم مانگە لە هەرێمی کوردستان

لڤین:
بە گوێرەی رۆژژمێری حکومەتی هەرێم لەم مانگەدا جەند رۆژێک بە بۆنەی جیاوازەوە پشووی فەرمی دەبێت.
بەگوێرەی ڕۆژژمێری فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەم مانگەدا رۆژی شەممە 5-3 بەبۆنەی یادی راپەڕینی گەلی كوردستان لە ساڵی 1991، پشووی فەرمی دەبێت.
هەروەها رۆژی 11-3 بەبۆنەی ڕاگەیاندنی ڕێکەوتننامەی 11ی ئاداری ساڵی 1970 پشووە، بەڵام ئەو رۆژە كەوتووەتە ڕۆژی هەینی.
رۆژی دووشەممە 14-3 بەبۆنەی یادی لە دایكبوونی مستەفا بارزانی، پشووی فەرمی دەبێت
رۆژانی دووشەممە و سێشەممە و چوارشەممە 20 و 21 و 22-3 بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی كوردی پشووی فەرمی دەبێت.