پۆڵەندا دەیەوێت بە یاسا ڕێگە بە هاوڵاتیانی بدات بەشداری شەڕ لە دژی ڕوسیا بکەن

لڤین:

پەرلەمانی پۆڵەندا ڕێگەدانی هاوڵاتیان بۆ بەشداری کردنی شەڕی نێوان ئۆکرانیا و ڕوسیا گفتوگۆ دەکات، ئەگەری ئەوە هەیە ئاسانکاری بکریت بۆ هاوڵاتیانی پۆڵەندا دژی ڕوسیا بەشداری شەڕ بکەن.

ڕۆژنامەی گەزێتا ویب ۆرکا ڕایگەیاند، پەرلەمانی پۆڵەندا لەوانەیە بڕیارێک پەسەند بکات کە ببێتە هۆی ئاسانکردنی خۆبەخشی هاوڵاتیانی پۆڵەندی لە سوپای ئۆکرانیا.

بەپێی ڕۆژنامەکە، کوتلەی حزبی جوتیار (پی ئێس ئێڵ) ڕەشنووسی بڕیارێک لەم بارەیەوە پێشکەش بە پەرلەمانی پۆڵەندی دەکات.

پیتەر زگورزلسکی, جێگری سەرۆکی پەرلەمان بە ڕۆژنامەکەی وتووە، ئەم پڕۆژە یاسایە دەناسێنین و پێموایە لەلایەن ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵاتەوە پشتگیری دەکرێت.

ئەو یاسایەی کە ئێستا لە پۆڵەندا جێبەجێ دەکرێت ڕێگە بە هاوڵاتیان دەدات کە تەنها دوای وەرگرتنی مۆڵەت لە وەزارەتی ناوخۆ و ڕاسپاردەی وەزارەتی بەرگری خزمەت بکەن لە سوپای وڵاتانی دیکەدا.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button