ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی پرسی کاندیدەکانی سەرۆک کۆماریەکلایی دەکاتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ، جارێکى دیکە دادگاى فیدڕاڵى بۆ بریاردان لەبارەى کردنەوەى دەرگاى خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار بۆ جارى دووەم، کۆببێتەوە و بڕیار بدات.
دادگای فیدڕاڵی لە بارەی سکاڵای پەرلەمانتاری باسم خەشان دووەمین دانیشتنی تایبەت بە دۆسیەیە نایاسایی بوونی دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆ پاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کۆدەبێتەوە کە سکاڵاکە لەسەر محەمەد حەبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوینەران تۆمار کراوە.
ڕۆژی (23)ى شوبات دادگاى فیدڕاڵى بۆ ئەو مەبەستە کۆبوەوە، بەڵام نەیتوانى بڕیاربدات و کەیسەکەى ئەمرۆ دواخست و پێشبینی دەکریت ئەمڕۆ بڕیاری کۆتایی تیادا دەربجیت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر دادگاى فیدراڵى هۆشیار زێبارى کاندیدى پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار دوورخستەوە، دواتر پارتى رێبەر ئەحمەد، وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار کاندیدکرد.