ڕووداوێکی هاتووچۆ لە چەمچەماڵ 10 کەسی کردە قوربانی

لڤین:
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە نۆ کەس برینداربوون و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە.
بەپێی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، ڕووداوەکە لە کاتژمێر 11:50 خولەکی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا ڕوویداوە.
ئەوەسی وتووە، بەهۆی ڕووداوەکەوە نۆ کەس برینداربوون و کەسێک گیانیلەدەستدا، پێنجیان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شۆڕش لە چەمچەماڵ.