هۆشیار زێناری: وای بۆ دەچم لەکۆتاییدا بگەین بەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هەڵبەوەشێندرێتەوە

لڤین:
کاندیدی دورخراوەی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ڕایگەیاند، بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی ئامانج لێی پەکخستنی پرۆسەی سیاسیە لە عێراق بۆ ئەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هەڵبەوەشێندرێتەوە.
هۆشیار زێباری، کاندیدی دوورخراوەی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق و ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە رایگەیاند “بەبڕوای من ئامانجی کۆتایی شەپۆلی بڕیارەکانی ئەم دواییە، بۆ پەسەندنەکردنی ئەنجانی هەڵبژاردنەکانی ئێستایە و هەوڵێکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان”.
زێباری لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (دجلة) ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتریش لەلایەن سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی چەندین شکات و سکاڵا لەدادگای فیدڕاڵی عێراق تۆمارکرا بۆ ئەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هەڵبوەشێنرێتەوە، بۆیە وای بۆ دەچم لەکۆتاییدا بگەین بەو ئەنجامە.