دانیشتنی دادگایی بێریڤان ئەیوب دواخرا

لڤین:

ئەمرۆ پڕۆسەی دادگاییکردنی بێریڤان ئەیوب ژنە چالاکوانى بادینان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، بەڵام بە بیانوى ئەوەى دۆسیەى زۆریان لەبەردەستە لەلایەن سەرۆکایەتى دادگاوە بڕیاردرا، کە دانیشتنەکە دوابخرێت بۆ کاتێکى دیکە.

بەشدار حەسەن، ئەندامی تیمی پارێزەرانى دۆسیەى دەستگیرکراوانى بادینان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنیدا ڕایگەیاند: پڕۆسەی دادگاییکردنی بێریڤان ئەیوب لەلایەن سەرۆکایەیتى دادگاوە بە بیانوى ئەوەى دۆسیەى زۆریان لەبەردەستە بڕیاردرا دانیشتنەکە دوابخرێت بۆ کاتێکى دیکە.

ئەو پارێزەرە وتیشى: لە دۆسیەى بێرێڤان ئەیوب شتێکى سەیر هەیە، کە ئەوەش بوونى شاهیدە، کە وتویەتى من هەر ئەو ژنە ناناسم، لەکاتێکدا بۆ سەلماندنى تاوانەکە دەبێت دوو شاهید هەبێت.

بێریڤان ئەیوب حەسەن، چالاکوانی خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٢٠٢٠ی پارێزگای دھۆک، کە لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ەوە، لە پارێزگای ھەولێر ئەنجام بدرێت بە پێی ماددەی ١ لە یاسای ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣ کە تایبەتە بە تێکدانی ئاسایشی نیشتیمانی دەستگیرکراوە و تائێستا بەبێ دادگاییکردن لە زینداندا ھێڵدراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button