ژووری بازرگانی سلێمانی: کاری بازرگانی نێوان هەرێم و ئۆکراینا بەتەواوی وەستاوە

لڤین: 

ژوری بازرگانی سلێمانی ڕایگەیاند سەرجەم بازرگانیەکان لەگەڵ ئۆکرانیا ڕاوەستاوە و لەئێستادا بازرگانان لە هەوڵی ئەوەدان بەدیلی بەرهەمە ئۆکراینەکان بدۆزنەوە. 

پێشەوا سیروان لە ژووری بازرگانی سلێمانی بە ماڵپەری ژووری بازرگانی سلێمانی راگەیاندووە: کاری بازرگانیمان لەگەڵ وڵاتی ئۆکراینا بەتەواوی ڕاوەستاوە بەهۆی ڕاگەیاندنی باری نائاسای لەو وڵاتە بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ وە راوەستانی کاری تەواوی کارگەکان و بەرهەم هێنەرەکانی ئەو وڵاتە ئەمەش زیانی گەورە بەکاری بازرگانی ئێمە دەگەیەنێت.

ئەو وتیشی: بەرهەمی ئۆکراینا کە هەناردەی ئێرە دەکرا زۆر جۆر لەخۆ دەگرێت وەک (خواردن، شەربەت، شیرەمەنی، ئەندۆمی، پاکەرەوە، خەڵوز، زۆر بەرهەمی دیکە) بەڵام ئێستا هەموو ئەم بەرهەمانە هاوردە ناکرێت وە ڕێگاکان بە تەواوی داخراون ئەمەش دەبێتە زەرەرو زیانێکی زۆرە بۆ کاری بازرگانیمان.

ئەوەشی وت: دروستبوونی کاری بازرگانی لەگەڵ ووڵاتی ئۆکراینا ئاسان نەبووە، چونکە هەر کارێکی بازرگانی کۆمەڵێک خەرجی هەیە لەئێستادا هەموو ئەو کارانەی کراوە هەر لە کڕینی ئۆتۆمبێل و پێداویستیەکان دەبێتە زیان بۆ بازرگانان چونکە هیچ زەمان و قەرەبووکردنەوەیەکی بازرگانان لەلایەن حکومەتەوە نیە.

ڕاشیگەیاند، لەئێستادا بازرگانان لە هەوڵی ئەوەدان بەدیلی بەرهەمە ئۆکرایناکان بدۆزنە بەتایبەت لەووڵاتانی دراوسێ وەک ئێران و تورکیا بۆ ئەوەی بتوانن ئەو زەرەرەی کردویانە لەوە زیاترنەبێت و کاری خۆیان بەردەوام بکەن.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button