نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزی

لڤین:

ئەمڕۆ نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بەشێوەیەکى بەرچاو ڕوویان لە دابەزین کردووە و نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت لە خوار (٩٥) دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٩٤ دۆلارو ٥١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ بەیانی بە ٩٧ دۆلارو ٧٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا.

لەهەمان کاتدا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش لە ئێستادا بە ٩١ دۆلار و ٩٣ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، دوێنێ بەیانی بە ٩٤ دۆلار و ٨٨ سەنت بوو.

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت، دوای دەستپێكی هێرشە سەربازییەكەی ڕوسیا دێت بۆ سەر خاكی ئۆكرانیا، كە بەرەبەیانی دوێنێ پۆتین فەرمانی ئۆپەراسیۆنەكەی دەركرد.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button