روسیا ئامادەیی بۆ دانوستان لەگەڵ ئۆکرانیا ڕاگەیاند

لڤین:

وەزارەتى دەرەوەى روسیا رایگەیاند، ئامادەن شاندێک کە لە وەزیرانى بەرگرى و دەرەوە پێکبێنن و بینێرنە مێنسک بۆ ئەنجامدانى دانوستان لەگەڵ ئۆکرانیا.

وەزارەتى دەرەوەى روسیا لە راگەیەنراوێکدا دەشڵێت: دانانی چەک لەلایەن سوپای ئۆکرانیاوە بەشێکی سەرەکی گفتوگۆکان دەبێت، ئەگەر ئەنجام بدرێت و ئامادەش نین هێزەکانمان بکشێنینەوە.

هاوکات ئەلێکساندەر لوکاشێنکۆ، سەرۆکی بێلاڕوس رایگەیاند، ئەوان ئامادەن گفتوگۆ و دانوستانن لە نێوان مۆسکۆ و کیێڤدا دروستبکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button