تۆمەتبارێک بە ماددەی هۆشبەرەوە لە هەولێر دەستگیرکرا

لڤین:
پۆلیسی هەولێر، دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی راگەیاند، كە پێشتر فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە، لەكاتی دەستگیركردنیشی، دەستبەسەر دەمانچەیەك و بڕێك ماددەی هۆشبەردا گیرا.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ هەینی، تۆمەتبارێك بەناوی (ه.ب.م) لەلایەن هێزەكانی بنكەی پۆلیسی باداوە دەستگیركرا.
تۆمەتبارەكە، پێشینەی تاوانی هەیەو فەرمانی دەستگیركردنیشی هەبووە، لەكاتی دەسگیركردنیشی لەلایەن هێزەكەی پۆلیس، دەستبەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر و تاپڕێك و دەمانچەیەك دا گیرا.