ئۆکرانیا دواین ئاماری زیانە گیانیەکانی راگەیاند

لڤین:

ئۆکرانیا دواین ئاماری زیانە گیانیەکانی ھێرشەکوی روسیای بۆ سەر وڵاتەکەی ڕاگەیاند و دەڵێت زیاتد لە ٢٠٠ کوژراو و بریندار ھەێە.

ئۆلێ لیاشكۆ، وه‌زیری ته‌ندروستیی ئۆکرانیا له‌ لێدوانێكدا ئاشكرایكرد، له‌ ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی روسیادا، ٥٧كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ١٦٧كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

بەڵام لە دواین وتاری سەرۆکی ئۆکرانیادا دەڵێت لە ئەنجامی ھێرشەکەی روسیادا تا ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ١٣٧ ھاوڵاتی و سەرباز.

ئەوەش لە کاتێکدایە روسیا لە سێ لاوە بە چڕی ھێرش دەکاتە سەر پایتەختی ئەو وڵاتە و ھەول دەدات کۆنتڕۆڵی بکات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button