سەرۆکی ئۆکرانیا: روسیا درەنگ یان زوو دەبێت دەست بە گفتوگۆ بکات لەگەڵمان

لڤین:
سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، روسیا درەنگ یان زوو بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ دەبێت گفتوگۆ لەگەڵ کیێڤ بکات دەشڵێت ئەوان بە تەنها بەجێهێڵدران.
ڤلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانيا لە دواین وتاریدا رایگەیاند “رووسیا درەنگ یا زوو دەبێت گفتوگۆ لەگەڵ ئێمە بکات. گفتوگۆ لەبارەی چۆنێتی کۆتاییهێنان بە جەنگ و وەستاندنی ئەم داگیرکارییە. تا گفتوگۆکانیش زووتر دەستپێبکەن، ژمارەی قوربانییەکان کەمتر دەبن”.
سەرۆکی ئۆکرانیا باسی لەوەکرد کە هێزەکانی روسیا ناوچەکانی نیشتەجێبوونی خەڵکی سڤیل دەکەنە ئامانج، دەشلێت ئەوان هەموو کارێکی پێویست بۆ پاراستنی خەڵکی ئۆکرانیا دەکەن.
باسی لەوەشکرد کە روسیا لە بەرەوپێشچونەکانی بۆ خاکی ئۆکرانیا وەستاوە، بەڵام هێرشە موشەکییەکانی بەردەوامن، لە بارەی خۆپیشاندانی خەڵکی ڕوسیاش دەڵێت: ئێمە ئێوە دەبینین کە خۆپێشاندان دەکەن. ئەمە مانای وایە کە ئێوە گوێبیستی ئێمە بوون. ئەمە مانای وایە ئێوە باوەڕتان بە ئێمەیە و شەڕمان بۆ دەکەن، دژی جەنگ دەوەستنەوە.