بایدن: بەشداری شەری ئۆکرانیا ناکەین

لڤین:

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، هێزەکانمان بەهیچ جۆرێک بەشداری هیچ کردەیەکی سەربازی ناکەن لە ئۆکرانیا و هەرەشەی لە وەبەرهێنەرەکان و بانکەکانی ڕوسیاش کرد.

جۆبایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە وتاریکدا لەبارەی هێرشی ڕووسیا بۆسەر ئۆکرانیا وتی: پێشتر هۆشداریماندا لەبارەی ئەوەی ئەمڕۆ لە ئۆکرانیا ڕوودەدات. پوتین هەموو نیازە باشەکانی واشنتۆنی ڕەتکردەوە، ئەنجومەنی ئاسایشی جیهانی لە کۆبونەوەدا بوو پۆتین بڕیاری شەڕیدا.

سەرۆکی ئەمریکا روونیکردەوە: بڕیارمداوە سزای دیکە بخەمە سەر ڕووسیا، ئەوەش کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر ڕووسیا.

ئاسکرای کرد بە سزاکانیان تواناکانی ڕووسیا ڕادەگرن، ئەو تەکنەلۆژیایەی ڕووسیا بەکاری دەهێنێت قەدەغەی دەکەن، “ناهێڵین دەستی بگاتە تەکنەلۆژیا نوێیەکان و ڕێگە نادەین سوپاکەی خۆی مۆدێرن بکات و لە بواری ئاسمانیشدا سزای بەسەردا دەسەپێنین”.

باسی لەوەکرد کە سزاکانیان خێران و دەڵێت: سزای نوێ بە سەر ڕووسیادا دەسەپێنین کە کاریگەریی گەورە دەکەنە سەر ئابورییەکەی.

بایدنهەريسەی لەوانە کرد کە دەستیان هەبووە لەو بڕیارە دەڵێت: دەبێت سزاکەی بدەن، وەبەرهێنەرە ڕوسیەکان لە ئەوروپا و ئەمریکا ڕێگریان لێ دەکرێت.

ئەو دڵنیاییدا لەوەی کە “هێزەکانمان بەهیچ جۆرێک بەشداری هیچ کردەیەکی سەربازی ناکەن لە ئۆکرانیا” بەڵام هێزی زیاتری ئەمریکا دەنێرن بۆ ئەڵمانیا و پۆڵەندا، ئامادەن بۆ پاراستنی هاوپەیمانەکانیان لە ئەوروپا.

سەرۆکی ئەمریکا ڕاشیگەیاند: هەماهەنگیمان کردووە لەگەڵ وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت بۆ ئەوەی قەرەبووی ئەو سوتەمەنیە بکەنەوە کە لە ڕووسیاوە دێت.

بایدن ڕایگەیاند: سزاکان بیروبۆچونی پۆتین ناگۆڕێت، سزاکان نابێتە هۆکاری ڕاگرتنی هێرشەکان، بەڵام وڵاتەکەی لاواز دەبێت.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button