بێریڤان ئەیوب لەزیندان خەریکە چاوەکانی لە دەست دەدات

لڤین:

ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، بێریڤان ئەیوب یەکێک لە راگیراوانى بادینان خەریکە بینایی چاوەکانی لە دەست دەدات.

روپاک ئەحمەد لەراگەیەنراوێکدا ئاشکرای دەکات “بێریڤان لە زیندانی ھەولێر ئـەمڕۆ پەیوەندی پێوەکردم و وتی کە تەندوستی زۆر خراپە و خەریکە بینانی چاوەکانی لە دەست دەدات”.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت “بێریڤان لە پەیوەندیەکەی وتی داوا لە ھاوڵاتییان دەکەم کە ڕۆژی 28/2  لەبەردەم دادگا ئـامادەبن و پشتگیرمان بکەن”.

بێریڤان ئەیوب دوای ئەوەی لەسەر بەشداریکردنی لە خۆپیشاندانەکانی دهۆک دەستگیردەکریت تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نیشتیمانی دەخرێتە پاڵ و دواتر بەو هۆیەوە هاوسەرەکەی لێی جیا دەبێتەوە.

ئەو ژنە چالاکوانەی بادینان ڕێگای پێنادرێت منداڵەکانیی ببینێت و چەندین جار مانی گرتوە لەخواردن وخواردنەوە لە زیندانیشدا توشی نەخۆشی شەکرە بووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button