نرخی نەوت بەرزبویەوە

لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشی ڕووسیا بۆسەر ئۆکرانیا نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا ڕووی لە بەرزبونەوە کرد و  هەندیک سەرچاوەی جیهانی دەڵین گەیشتووەتە سەر و ١٠٠ دۆلار.

پێگەی ئۆیل پرێنس بڵاویکردەوە  ١٠٢دۆلار و ١٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت بەڵام پێگەی ئینڤێستی دەڵێت نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ٩٨دۆلار و ٧٣ سەنتە.

هاوکات ئۆیل پرێنس وتویەتی کە نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکا بە ٩٦ دۆلار و ٩٤ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەڵآم ئینڤێستین دەڵێت کە نوتی ئەمریکی لەم کاتەدا بە ٩٦ دۆلار و ٧٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەو بەرزبونەوەیەی نرخی نەوت هاوکاتە لەگەڵ دەسپێکردنی هێرشی ڕووسیا بۆسەر ئۆکرانیا کە پێشبینی دەکرێت بە هۆی ئەوشيريوە کێشە بۆ هەناردەی غازی ڕوسیا دروست ببێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button