بەرگری ڕوسیا: خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ڕوسی لە ئۆکرانیادا بێبنەمایە

لڤین:

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند هێزەکانیان ژێرخانی سەربازی و بنکە ئاسمانییەکانی ئۆکرانیایان تێکداوە و هەروەها بەرگری ئاسمانی ئۆکرانیایان بێدەنگ کردووە.

بەرگری ڕوسیا ئەوەشی خستەڕوو کە پاسەوانانی سنووری ئۆکرانیا هیچ بەرگرییەکیان بەرامبەر بە یەکەکانی ڕووسیا نیشان نەداوە.

بەرگری ڕوسیا ئەو ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییانەی ڕەتکردەوە کە گوایە فڕۆکەیەکی ڕوسی لەسەر ئۆکرانیا خراوەتە خوارەوە هەواڵەکە بە بێبنەما وەسف دەکات.

بەرە بەیانی ئەمڕۆ  ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕوسیا ڕایگەیاند کە بڕیاری داوە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی تایبەت بۆ پاراستنی دۆنباس ئەنجام بدات و جەختیشی کردەوە کە ڕوسیا هیچ پلانێکی نییە بۆ داگیرکردنی خاکی ئۆکرانیا.

سەرۆکی ڕوسیا لە پەیامە ڤیدیۆییەکەدا داوای لە سەربازانی ئۆکرانی کرد کە چەکەکانیان دابنێن و بگەڕێنەوە ماڵەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button