هێرشە چاوەڕوانکراوەکەی ڕووسیا دەستیپێکرد

لڤین:
دوای ئەوەی سەرۆکی رووسیا فەرمانی هێرشکردنە سەر ئۆکراینای دەرکرد، سەرۆکی ئۆکرانیا داوای لە خەڵکەکەی کرد نەترسن وئاماژە بەوە دەکات کە سەردەکەون.
ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا هێرشی سەربازیی دژی ئۆکرانیا راگەیاند و وەزارەتی بەرگری رووسیاس دەڵێت: ژێرخانی سەربازی، بنکەی ئاسمانی، فڕۆکەخانەی سەربازی و فڕۆکەوانیی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراینا بە چەکی زۆر ورد و پێشکەوتوو کردوونەتە ئامانج.
هەر لەو بارەیەوە ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا له پهیامێكی ڤیدیۆییدا رایگهیاند: رووسیا هێرشی کردووەتە سەر ژێرخانی سەربازی و پاسەوانانی سنووری وڵاتەکەی.
ئەو داوا لە خەڵکی وڵاتەکەی دەکات کە نەترسن هیوای بە سەرکەوتن هەیە و ئاشکراشیدەکات کە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامداوە.