مەسعود بارزانی لە ھاوپەیمانێتیەکەی نیگەرانە

لڤین:
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان زۆر لەئاستی کارکردنی هاوپەیمانێتی سێقۆڵییان لهگهڵ ڕەوتی سەدرو سوننهكان نیگەرانە ودەیەوێت لەگەل سەرگردەکانی ھاوپەیمانێتیەکە کۆببێتەوە.
سەرچاوەیەک کە قسەی بۆ پێگەی “مەعلومە” کردوە دهڵێت “بارزانیو سەرکردەکانی پارتی پێیانوایە کە هاوپەیمانێتی سێ قۆڵیی هیچ کاریگەرییەکی ئەووتۆى لەسەر دیمەنی سیاسی عێراق نییەو لەبابەتەکانی پەیوەست بەهەرێمی کوردستانیشدا لەپاڵ پارتیدا نەوەستاوە”.
پێگەکە ئاماژەی بەوەکردووە “پارتی بەهۆی ناڕازیبونی لەئاستی کارکردنی هاوپەیمانێتی سێقۆڵیی، بەنیازی دووبارە داڕشتنەوەی هاوپەیمانێتییەکانییەتی، بۆئەوەش دەیەوێت لەهەفتەی داهاتووەوە لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی ناو لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیی دابینشێتو لەیەکتێگەیشتنی نوێیان لەگەڵدا دروستبکات”.
هاوپەیمانێتی سێقۆڵی پارتیو سەدرو سوننەکان هەرچەندە زۆرترین ژمارەی کورسیی پەرلەمانیان لەخۆگرتووە، بەڵام جگە لەهەڵبژاردنی دەستەی نوێی سەرۆکایەتیی پەڕلەمان، نەیانتوانیوە بەپێی ئەو پلانەی دایاننابوو پۆستەکانی تر پڕبکەنەوە، جگەلەوەی لەبەشێک لەو هەڵوێستە سیاسییە تازانەی هاتوونەتەپێشەوە هاوهەڵوێست نەبوون، ئەمەش وایکردووە بەشێک لەچاودێران پێیانوابێت، تەمەنی هاوپەیمانێتییەکە زۆر درێژنابێت.